ئاڵدار خەلیل: خۆمان رێكدەخەینەوە بۆ رزگار كردنی عەفرین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە رایگەیاند خۆیان ئامادە دەكەن بۆ رزگاركردنی عەفرین و دەڵێت:" خەڵکی عەفرین بەرخۆدان دەکەن گەلەکەمان شارە داگیرکراوەکانی بەجێنەهێشت بۆ ئەوەی هەمیشە پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی بکات، لە نزیکەوە مایەوە".

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە له‌ لێدوانێكدا لە ساڵیادی داگیرکردنی عەفریندا به‌ ئاژانسی هەواڵی فوراتی راگه‌یاند:" بەداخەوە چوار ساڵە عەفرین داگیرکراوە، عەفرین برینێکە کە هەمو رۆژێک لە رۆژەڤی ئێمەدایە، بۆ رزگاکردنی عەفرین ئێمە بیر دەکەینەوە، کار دەکەین و خۆمان ڕێکدەخەین، دوژمن، عەفرین، سەرێکانی، گرێ سپی، ئیدلب، جەرابلوس، عەزاز و باب، هەروەها زۆر هەرێمی دیکەی سوریای داگیر کردوە، ئەگەر دەرفەتێک ببینن هەرێمی دیکەش داگیر دەکەن".

ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "لەو ناوچە داگیرکراوانەدا ئامانج بۆ لەناوبردنی گەلی کورد و کەلتوری دیموکراتی بو، ناوچە داگیرکراوەکان بۆ ڕاهێنانی چەتەکان و بڵاوکردنیان لە سەرتاسەری جیهاندا گۆڕدراوە، بارەگای ناوەندی دڕندەیی لە دەرەوەی مرۆڤایەتی لەم ناوچانەدا هەیە، سیاسەتی قڕکردن بۆ لەناوبردنی کەلتوری گەلەکەمان و گۆڕانی دیمۆگرافی و ناسنامە پەیڕەو دەکرێت".

ئاڵدار خەلیل باسی له‌وه‌شكرد: "خەڵکی عەفرین بەرخۆدان دەکەن گەلەکەمان شارە داگیرکراوەکانی بەجێنەهێشت بۆ ئەوەی هەمیشە پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی بکات، لە نزیکەوە مایەوە، بە تایبەتی سڵاو لە خەڵکی عەفرین لە شەهبا دەکەم، بەڕاستی وشەکان بەس نین بۆ ئەوەی باسی بەرخۆدانیان بکرێت، ماوەی چوار ساڵە لە حەلەب و شەهبا لە هەلومەرجێکی زۆر سەختدان، گەلەکەمان لە کەمپەکاندا، گەلەکەمان لە سەرێکانی و گیرێ سپیش لە دۆخێکی سەختدان، چاوەڕێی ڕۆژی ڕزگارین و خۆیان دەکەنە هێزێکی ڕزگاری، ئەوان بەم ڕۆحەوە کار دەکەن". 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار