روسیا موشەکی دەنگبڕی لە ئۆکرانیا بەکارهێنا
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی بەرگری روسیا ڕایگەیاند:" دوێنێ هێزەکانیان بۆ یەکەمینجار لە هێرشەکەی ئۆکرانیادا موشەکی دەنگبڕیان لەجۆری "Kinzhal"یان بەکارهێناوە و بەهۆیەوە کۆگایەکی سوپای ئۆکرانیا لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە لەناوبراوە.
ئەوەش هاتوە، کۆگا سەربازییەکەی ئۆکرانیا لەژێر زەویدا لە گوندی دیلاتینی ناوچەی فرانكيفسكدا بوە و سەرجەم چەک و کەلوپەلەکانیش لەناوبراون.
ئەمرۆ 24 رۆژ تیدەپەرێت بەسەر ئۆپەراسیۆنی روسیا بۆ سەر خاكی ئۆكرانیا، بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی بەرگری ئۆكرانیا تائێستا زیاتر لە 14هەزار سەربازی روسیا كوژراوە.

بابهتی پهیوهندیدار