گەشتوگوزاری سلێمانی: لە ماوەی سێ‌ رۆژدا زیاتر لە 20 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنورەكە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند:" بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لە ماوەی 3 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 20 هەزار کەس هاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی".

عەلی رەئووف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" لیژنەکانمان لەنێو شار لە بەدواداچووندان، چاودێری رەوشی بازاڕ و هۆتێل و مۆتێل و رێستورانتەکان دەکەن. لە بازگەکانی تاسڵوجە و عەربەتیش لیژنەی پێشوازیمان هەیە بۆ پێشوازیکردن لەو هەموو ئەو گەشتیارانەی دێنە سنووری پارێزگای سلێمانی".

سەبارەت بە ئاماری چوونی گەشتیاران بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی، عەلی رەئووف وتی: "لە دوای 15ـی 3ـەوە تاوەکو 25ـی 3 ئامارەکان وەردەگرین، بەڵام بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لە ماوەی 3 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 20 هەزار کەس هاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی".

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی وتیشی: "پێشبینی هاتنی گەشتیارێکی زۆر دەکەین؛ بەپێی ئەو بەدواداچوونەی ئەمشەو لە هۆتێلەکانی پارێزگای سلێمانی کردوومانە، 80٪ـی هۆتێل و مۆتێلەکان خەڵک و میوانی لێبووە، پێشبینی دەکەین ئەمڕۆ سەرجەم هۆتێل و مۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکان پڕبن لە میوان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار