بەریتانیا: هیچ وڵاتێک بەهۆی هەرەشەکانی روسیاوە پاریزراو نیە
(8).jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەریتانیا رایگەیاند:" هیچ وڵاتێک بەهۆی هەرەشەکانی روسیاوە پاریزراو نیە و لە هەوڵدان بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەریاندا. جەختیش دەکاتەوە لەوەی کە روسیا لە داگیرکردنی ئۆکرانیا شکستی هێناوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئەلعەرەبییە، بین واڵاس، وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی هاوکاری گەورەی پێشکەش بە ئۆکرانیا کردووە وەک لایەنی مرۆیی و موشەکی دژە فرۆکە. هەروەها جەختی کردەوە کە هیچ وڵاتێک بەهۆی هەرەشەکانی رووسیاوە پارێزراو نییە.
هەروەها دەشڵێت، لەندەن سەربازی رەوانی سنوورەکانی پۆڵەندا کردووە بە مەبەستی هاوکاری کردنی ئۆکرانییەکان لەسەر سنوور.
لە لایەکی دیکەوە، پریتی باتێل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت، حکومەت و گەلی بەریتانیا لەوە تێگەشتوون کە پۆتین شکستی هێناوە لە داگیرکردنی ئۆکرانیادا.
سەبارەت بە سزادانی رووسیاش لە لایەن بەریتانیاوە، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە سزادانی رووسیا و بریاردراوە یاسایەک لە پەرلەمان دەربکەن بۆ سەپاندنی سزای زیاتر.
هەروەها وتیشی، سزایان بەسەر زیاتر ل هەزار کەس و لایەنی روسی سەپاندووە، کە قەبارەی زیانە ئابوورییەکانیان زیاترە لە یەک ترلیۆن و 318 ملیار و 99 ملیۆن دۆلار.
تا دێت سزاکان بۆ سەر رووسیا زیاتر دەبێت، هەرچەندە روسەکان دەڵێن "تەنها پارێزگاری لە ئاسایشی وڵات دەکەین"، بەڵام زۆرینەی وڵاتانی جیهان ئەو لەشکرکێشییەی رووسیا بە دەستدرێژی ناودەبەن و هەریەک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا جەخت دەکەنەوە لەوەی، "فلادیمیر پۆتین-ی سەرۆکی رووسیا تاوانباری جەنگە و بە فەرمانی ئەو خەڵکی بێتاوان و سڤیل دەکوژرێت."
