پۆلیسی سلێمانی سەرجەم هێزەكانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند:" بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان لەرۆژانی نه‌ورۆزدا خستوەتە حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه، بۆیە داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن خۆیان به‌دور بگرن له‌كاری نایاسایی و هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت و ته‌قه‌ی خۆشی، بەپێچەوانەوە هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی یاسا بكات ده‌ستگیرده‌كرێت".
ئەمڕۆ شەممە 19-3-2022، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌قه‌زاو ناحیه‌كانیشه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران.
ئەوەش هاتووە، "داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین خۆیان به‌دور بگرن له‌كاری نایاسایی و هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت و ته‌قه‌ی خۆشی چونكه هێزه‌كانمان له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه، هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی یاسا بكات ده‌ستگیرده‌كرێت و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕو، "داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین، وه‌ك چۆن هه‌میشه هاوكاری هێزه‌كانمان بوون، ئێستاش هاوكارمان بن به‌ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك و هه‌ر گومانێك كه ده‌كرێت بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی، په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن."
هێڵه گه‌رمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی :
104 به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی
105 به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی
