وەفدێكی ئاكپارتی توركیا سەردانی هەولێر دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئه‌مڕۆ پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا پێشوازی لە وەفدێكی پەرلەمانتارنى ئاکپارتى کرد جەخت لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە تێكڕاى بواره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى و وه‌به‌رهێنان و فه‌رهه‌نگى و مرۆیی نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتاى تورکیا کرایەوە.

ئەمڕۆ شەممە 19ی ئازاری 2022، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا پێشوازی لە شاندێکى پەرلەمانتارنى ئاکپارتى کرد کە پێکهاتبو لە عفیف دەمیکران، پەرلەمانتارى پێشوى ئەکپارتى و فەهمى  ئوزتونج، پەرلەمانتارى ئەکپارتى و محەمەد جیلان، جێگرى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئەکپارتى، بەیاوەرى هاکان کەراجای، سەرکونسڵی گشتیی وڵاتی تورکیا لە هەولێر و هیمداد سەباح پەرلەمانتارى کوردستان.

هەریەک لە نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و بەرێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا ئامادەی بون.

پەرلەمانتارنى ئاکپارتى جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردولا کردەوە و ئامادەی خۆیان و وڵاتەکەشی نیشاندا بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر.

لەكۆبونەوەكەدا باس لە بارودۆخى عێراق بەگشتیى و هەرێمى کوردستان بەتایبەتى کرا و تیشک خرایەسەر هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق.

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار