ئەمرۆ خانەنشینان مووچە وەردەگرن و تائێستا پارە نەگەیشتۆتە بانكەكان

4 ساڵ لەمەوپێش



 

شاناز حەسەن

بەپێی ئەو خشتەیەی كە وەزارەتی دارایی بلاویكردۆتەوە ئەمرۆ مووچەی خانەنشینان دابەشدەكرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە تەنیا ئەمرۆ دەوام هەیە و خانەنشینان لە درەنگانی شەوەوە لە بەردەم بانكەكان نۆرەیان گرتووە و تائێستا دەست بە دابەشكردنی موچە نەكراوە.

خانەنشینێك لە بەردەم یەكێك لە بانكەكانی سلێمانی بە هاوڵاتی وت:"ئەمشەو نزیكەی 40 كەس بوین لەبەردەم ئەم بانكە شەومان بەرێكرد، كەچی تائێستا دەست بە دابەشكردنی مووچە نەكراوە".

عەبدڵا خدر، پیاوێكی تەمەن 71ساڵە، موچەیەكی خانەنشینی پێمەرگایەتی هەیە، وتی:" ئەوەی ئەم حكومەتە بە خەڵكی دەكات، كەس نەیكردووە لە میژوودا، وای لێكردووین پەشیمان بین لەو خزمەتەی بۆ خاك و وڵاتمان كردووە".

 

ئەمڕۆبەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی، مووچەی خانەنشینی سەربازی و مەدەنی لە یەک کاتدا دابەش دەکرێت، هەروەها ژمارەیەک وەزارەتیش کە بڕیاربوو دوێنێ مووچە وەربگرن، مووچەکانیان کەوتوەتە ئەمڕۆ یەکشەممە و بەوهۆیەش قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم زۆرینەی بانکەکان دروستبووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار