ئەمریكا داوا لە توركیا دەكات سیستمی به‌رگری ئاسمانی S-400ی روسی بداتە ئۆكرانیا

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند:" پێشنیازیان بۆ به‌رپرسانی توركیا كردوه‌ كه‌ بیر له‌ پێشنیاری پێدانی سیستمی به‌رگری له‌ جۆری S-400 به‌ كیێڤ بكه‌نه‌وه‌ و ده‌شیانه‌وێت رێككه‌وتنی نێوانیان له‌سه‌ر كڕینی فڕۆكه‌ی F-35 بكه‌نه‌ كارتێكی فشار تا ئه‌نقه‌ره‌ به‌و داوایه‌ رازی ببێت".

به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند:" پێشنیازیان بۆ توركیا كردوه‌ سیستمی به‌رگری ئاسمانی له‌ جۆری S-400ی روسی به‌ هێزه‌كانی ئۆكرانیا ببه‌خشن".

مانگی رابردو له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌رپرسانی ئه‌مریكا به‌  هاوشانه‌ توركییه‌كانیان راگه‌یاندوه‌، كه‌ بیر له‌ پێشنیازی ره‌وانه‌كردنی سیستمی به‌رگری ئاسمانی له‌ جۆری S-400ی روسی بكه‌نه‌وه‌ و هیچ واده‌یه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پێشنیازه‌ بۆ به‌رپرسانی توركیا دانه‌ناوه‌.

به‌رپرسانی ئه‌مریكا باسیان له‌وه‌شكردوه‌:" له‌ ئێستادا كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكاری ڤۆڵۆدمیر زلێنیسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن كه‌ پێشتر داوای له‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكا و یه‌یكێتی ئه‌وروپا كردبو یان سیستمی به‌رگری بۆ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دابین بكه‌ن، یان بیر له‌ داخستنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بكه‌نه‌وه‌".


 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار