وه‌زاره‌تی رۆشنبیری : حكومه‌ت ئامادەكاری بۆ گەورەترین نەورۆز دەكات
(9).jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان رایگەیاند:" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاماده‌سازیدایه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین نه‌ورۆزی جیهانی له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان".
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردییه‌وه بڵاویكرده‌وه و رایگەیاند:" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه یادی نه‌ورۆز به‌رزو پیرۆز ڕاده‌گرێت به‌چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه به‌پێی پێوانه گه‌ردونی و ئه‌ستێره ناسییه‌كان و ئاژانسه‌كانی بۆشایی ناسی جیهانی، ساڵی 2024 له‌سه‌ر ئاسمانی هه‌ولێر ساڵی كوردی ده‌گۆڕدرێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاماده‌سازیدایه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین نه‌ورۆزی جیهانی له‌وساڵه‌دا له‌پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان".
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، نه‌ورۆز هێمای خۆڕاگری و به‌رخۆدانی گه‌لی ئێمه‌یه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه هه‌ندێك ناشاره‌زا له‌مێژو له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كورد‌و نه‌ورۆز لێك داببڕن به‌بیانوی بێ بنه‌ما، هاوكات هه‌ندێك پیاوی ئایینی له‌باره‌یه‌وه فتوای ناڕاست و چیرۆكی بێ بنه‌ما به‌گوێی خه‌ڵكیدا ده‌ده‌ن.
وەزارەتەكە جەختیش لەوە دەكاتەوە:" وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ڕێگه به‌هیچ كه‌س و لایه‌ك نادات كه بیه‌وێت سیمای جوانی بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان بشێوێنێت".
