سەرۆکی هەرێم: پاراستنى ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى هه‌رێم ئەركمانە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" پاراستنى ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و سياسى و فيدراليى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك چۆن به‌رهه‌مى تێكۆشانى هه‌موو كوردستانييانه، ئاواش بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شى هه‌موومانه بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويهكى باشتر و ڕووناكترى دڵنيا هه‌نگاو بنێين و سه‌ركه‌وين.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "داوا له هاووڵاتييانى ئازيز ده‌كه‌م له كاتى چوونه‌ده‌ره‌وه و گه‌شت و سه‌يرانى ناو سروشتى جوانى كوردستان، تا ئه‌وپه‌ڕى، پابه‌ندى ڕاگرتنى پاكوخاوێنى و پاراستنى ژينگه‌ى دڵڕفێن و بههاريى وڵات بن. ئاگادارى خۆيان بن و ڕه‌چاوى خۆپارێزى و ڕێنماييى ته‌ندروستى بكه‌ن".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پاراستنى ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و سياسى و فيدراڵیی هه‌رێمى كوردستان، وه‌كو چۆن به‌رهه‌مى تێكۆشانى هه‌موو كوردستانييانه، ئاواش بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شى هه‌موومانه بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويهكى باشتر و ڕووناكترى دڵنيا هه‌نگاو بنێين و سه‌ركه‌وين".
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردووەتەوە كه هه‌رێمى كوردستان وه‌كو هه‌ميشه ئاماده‌يه هه‌موو كێشه و ناكۆكييه‌كانى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵیى عێراق به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات. وه‌كو هه‌ميشه فاكته‌رى چاره‌سه‌رى ده‌بين بۆ كێشه‌كانى عێراق و له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى وڵات‌دا، يارمه‌تيده‌ر و هاوكار ده‌بين".
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى، زۆر به گه‌رمى و له دڵه‌وه له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، له گه‌لى كورد و ته‌واوى گه‌ل و پێكهاته و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان پيرۆز ده‌كه‌م. هيوادارم هه‌مووان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ويستان و ئازيزانيان جه‌ژنێكى خۆش له ئارامى و سهقامگيريدا به‌سه‌ر به‌رن.
داوا له هاووڵاتييانى ئازيز ده‌كه‌م له كاتى چوونه‌ده‌ره‌وه و گه‌شت و سه‌يرانى ناو سروشتى جوانى كوردستان، تا ئه‌وپه‌ڕى، پابه‌ندى ڕاگرتنى پاكوخاوێنى و پاراستنى ژينگه‌ى دڵڕفێن و بههاريى وڵات بن. ئاگادارى خۆيان بن و ڕه‌چاوى خۆپارێزى و ڕێنماييى ته‌ندروستى بكه‌ن.
نه‌ورۆز كه جه‌ژنی ئازادی و گيانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه و بڕوابه‌خۆبوونه، ساڵى تازه و نوێبوونه‌وه‌يه، له‌سه‌ر ئاستى تاك و كه‌سى، با هانده‌رى نوێبوونه‌وه‌ى بير و ڕامانى هه‌موومان بێت و بيكهينه ده‌سپێك و سه‌ره‌تايه‌كى تازه بۆ ژيان و په‌يوه‌ندييه‌كانمان، بۆ ئاشته‌وايى و ئومێد و گه‌شبينى و بۆ چۆنيهتيى مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵ پێشهات و ڕووداوه‌كانى ده‌وروبه‌رماندا.
له‌سه‌ر ئاستى گشتيش، له هه‌موو كاتێك زياتر ئه‌ركى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستانه به‌گشتى، يه‌كڕيز و ته‌با بن و به هاوبه‌شى پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان به يه‌كگرتوويى به‌ره‌وڕووى سه‌ختى و ته‌حه‌دييه‌كان ببينهوه و سه‌ركه‌وتووانه تێيانپهڕێنين.
پاراستنى ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و سياسى و فيدراليى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك چۆن به‌رهه‌مى تێكۆشانى هه‌موو كوردستانييانه، ئاواش بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شى هه‌موومانه بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويهكى باشتر و ڕووناكترى دڵنيا هه‌نگاو بنێين و سه‌ركه‌وين.
له‌م بۆنه‌يه‌دا دووپاتى دهكهينهوه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌يه هه‌موو كێشه و ناكۆكييه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدرالى عيراق به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات. وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌رى چاره‌سه‌رى ده‌بين بۆ كێشه‌كانى عيراق و له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى وڵات‌دا، يارمه‌تيده‌ر و هاوكار ده‌بين.
هه‌ر لێره‌وه، له كوردستانى لێبورده‌يى، يهكترقبووڵكردن و پێكهوهژيانهوه، ڕێز و سڵاوى نه‌ورۆزى و بۆندارانهى به‌هارى، بۆ گه‌لانى عيراق و ناوچه‌كه، جيهان و دۆستانى كوردستان له هه‌ر كوێيه‌ك بن، هه‌روه‌ها بۆ UN ده‌نێرين كه جه‌ژنى نه‌ورۆزى كرده ڕۆژێكى نێوده‌وڵه‌تى و له‌گه‌ڵ هه‌مووان له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیری و ئاشتيدا كار ده‌كه‌ين.
نه‌ورۆز له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵيك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
20ى ئازارى 2022
