مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە رایگەیاند:"  هیوادارم ئەو جەژنە مایەی خێر و ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەموو لایەک بێت و، ئاشتی و برایەتی باڵ بەسەر وڵاتەکەمان و ناوچەکەدا بکێشێت".

لە بەشێکی پەیامەکەیدا  مەسعود بارزانی دەڵێت، "هیوادارم ئەو جەژنە مایەی خێر و ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەموو لایەک بێت و، ئاشتی و برایەتی باڵ بەسەر وڵاتەکەمان و ناوچەکەدا بکێشێت".

دەقی پەیامەکەی  مەسعود بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز  و سەری ساڵی 2722ی کوردی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە و هەموو پارچەکانی کوردستان دەکەم و هیوای خۆشی و کامەرانیان بۆ دەخوازم.

هیوادارم ئەو جەژنە مایەی خێر و ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەموو لایەک بێت و، ئاشتی و برایەتی باڵ بەسەر وڵاتەکەمان و ناوچەکەدا بکێشێت.

مسعود بارزانی

29ی رەشەممەی 2721ی کوردی

20ی ئاداری 2022ی زایینی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار