ئەمریكا جەژنی نەورۆز لە كورد پیرۆز دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند:" هیوا دەخوازین ئەم رۆژە نوێیە لەشساخی و دڵخۆشی و دەرفەت بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندی واتادار لەگەڵ دۆست و ئازیزان بەدوای خۆیدا بهێنێت".
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا بەبۆنەی نەورۆزەوە رایگەیاند: "بەناوی وەزارەتی دەرەوە، هیوای نەورۆزێکی خۆش بۆ هەموو ئەوانە دەخوازم کە لە سەرتاسەری جیهان ئاهەنگدەگێڕن. لە ئەمریکا بن یان لە ئێران، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لە ناوەڕاست و باشووری ئاسیا، لە ئەوروپا و لە هەرشوێنێکی جیهان بن، هیوا دەخوازین ئەم رۆژە نوێیە لەشساخی و دڵخۆشی و دەرفەت بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندی واتادار لەگەڵ دۆست و ئازیزان بەدوای خۆیدا بهێنێت".
لە بەشێكی دیکەی راگەیێندراوەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاتووە، "کۆبوونەوەی خێزان و دۆستان، رازاندنەوەی حەوت سین و کۆبوونەوە لەسەر خوان و نەریتی دیکەی وەکو حەوت میوە بەشێکن لە چەندین نەریت لە سەرتاسەری جیهان کە ئەم بۆنەیە تایبەت دەکەن. لەکاتێکدا پەتای جیهانی (کۆرۆنا) وایکردووە ئاهەنگگێڕانی ئەم بۆنانە زەحمەت بێت، ئێمە هیوا دەخوازین ئەمساڵ جیهانێکی تەندروستتر لە رۆژانی داهاتوودا بەدوای خۆیدا بهێنیت".
هەروەها دەشڵێت، "نزادەکەین هەموولایەک نوێ بێتەوە بەو وزەیەی وەرزی بەهار لەگەڵ خۆی دەیهێنێت. نەورۆزتان پیرۆز. نەورۆز موبارەک."
