قوباد تاڵه‌بانی: کوردستان لەبەردەم دەرفەتێکی مێژووییە بۆ هەناردەکردنی گاز

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:" خۆشحاڵ بووم هەردوولا هاوڕابووین لەسەر دەستپێکردنی گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان". دەڵێت:" راستە کوردستان لەبەردەم دەرفەتێکی مێژووییە بۆ هەناردەکردنی گاز، بەڵام بەر لەهەر شتێک پێویستە کێشە یاساییەکانمان لەگەڵ بەغداد چارەسەر بکەین".

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لە فەیسبوكی تایبەتی خۆی نوسیویەتی:"لە پەراوێزی کۆڕبەندی دێلفی، پرسی وزە و گاز یەکێ لەتەوەرە گرنگەکانی کۆبوونەوەم بوو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یۆنان نیکۆس دێندیاس. رامگەیاند کە راستە کوردستان لەبەردەم دەرفەتێکی مێژووییە بۆ هەناردەکردنی گاز، بەڵام بەر لەهەر شتێک پێویستە کێشە یاساییەکانمان لەگەڵ بەغداد چارەسەر بکەین".

دەشڵێت:" خۆشحاڵ بووم هەردوولا هاوڕابووین لەسەر دەستپێکردنی گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار