بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی بەردەوام لە هەوڵدا دەبێت بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال
کاتژمێرێک لەمەوپێش
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکەم بەبۆنەی جەژنی (رۆژیێن ئێزی).، هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەرۆشانە بەردەوام لە هەوڵدا دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئاسودەتر بۆ ئێزدییەکان.
دەقى ڕاگەیەندراوەکە..
لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکەم بەبۆنەی جەژنی (رۆژیێن ئێزی) و هیوای جەژنێکی پڕخۆشی و کامەرانییان بۆ دەخوازم.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەرۆشانە بەردەوام لە هەوڵدا دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئاسودەتر بۆ ئێزدییەکان و ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال تاوەکو چیدیکە ئێزدییە سەربەرزەکان نەبنە قوربانی ململانێکان و بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
هەر لە جەژن و شادیدا بن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابهتی پهیوهندیدار
