نرخی سەوزە و میوە بەرز دەبێتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



 

شاناز حەسەن

سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی لە عەلوەی سلێمانی ئاشكرایدەكات بەرزبونەوەی نرخی سەوزە و میوە هیچ پەیوەندی بە مانگی رەمەزانەوە نییە و دەڵێـ:" بەرزبونەوەكە لەو شوێنانەوەیە كە لێوەی هاوردەی هەرێم دەكرێت وەك ئێران و پێنەگەیشتنی بەرهەمە خۆماڵیەكانیش هۆكارێكی دیكەی زیادبونی خواست و گرانبونی نرخەكانە".

سەروەر عەلی، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی سەوزە و میوە لە عەلوەی سلێمانی، لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" بەرزبونەوەی نرخی سەوزە و میوە بۆ هەفتەیەك پێش رەمەزان دەگەرێتەوە و هیچ پەیوەندی بە رەمەزانەوە نییە، بەڵام هۆكارەكەی ئەوەیە لە ئێراندا نرخەكان بەرزبونەتەوە و ئەمەش وایكردووە تا دەگاتە دەستی ئێمە گران بكەوێت".

ناوبراو زیاتر رونیكردەوە و وتی:" هۆكاری بەرزی نرخەكەی لە ئێران بۆ ئەو لافاوە دەگەرێتەوە كە زۆربەی ناوچە كتوكاڵیەكانی ئێرانی گرتەوە و بەرهەمەكانی لەناو برد".

سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی سەوزە میوە لە عەلوەی سلێمانی باسی لەوەشكرد: ئەمساڵ بەهۆی سارد سەرماوە بەرهەمە خۆماڵییەكان دواكەوتون و ئەەمش وایكردووە پێویستمان بە رێژەیەكی زیاتری بەرهەمی سەوزە و میوە بێت تا لە دەرەوە بە دەستمان بگات".

سەروەر عەلی:" نمونەی بە تەماتە هێناوە و وتی:" ساڵان لە سەرەتای مانگی نیساندا تەماتەی هەندێك شوێن پێدەگەی، بۆیە تەماتەی خۆماڵی لە بازاڕدا دەبوو و نرخەكەی دادەبەزی، بەڵام ئەمساڵ چونكە سەرما دواكەوت تائێستا هیچ یەرهەمی خۆماڵیمان نیە".

ساڵانی رابردوو لەم وەرزەدا نرخی كیلۆیەك تەماتە لە 500بۆ 750 دینارەوە دەستی پێدەكرد.
بەڵام ئێستا لە بازارەكاندا بەو نرخەیە و تا دەگاتە دەستی هاوڵاتیان بە 1000 بۆ 1250 دەفرۆشرێت.
ئەمە نمونەیەكە و بۆ هەموو سەوزە و میوەكانی دیكەش نرخەكان بەو شێوەیەیە. 

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق رۆژی 6ى نیسانى 2022 بە نووسراوێکى فەرمى لیستى 52 خۆراکى داوەتە ناوەندى ئۆپەراسیۆنە نیشتمانییەکانی سەر بە نووسینگەى سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەوەى رێگەنەدات لە سنوورى هەرێمى کوردستانەوە ئەو ماددانە بچنە نێو شارەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق.

بڕیارەکە ئەو ماددە خۆراکییانەیش دەگرێتەوە کە بەڵگەنامەى پێویستیان هەیە و لە هەرێمى کوردستان بەرهەم هێنراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار