هۆشیار زێباری: بە ئەنقەست پرۆسەی سیاسی و پەرلەمانی لە عێراق پەکخراوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند:" لە 6ی شوباتەوە بە ئەنقەست پرۆسەی سیاسی و پەرلەمانی لە عێراق پەکخراوە ئەگەرنا خاڵی کۆتایی لەسەری دێرە و بگەڕێنەوە بۆ رۆژمێری دادگا".
هوشیار زێباری، ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی لە تویتێکدا رایگەیاند:" لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە 6ی شوباتی رابردوو، کە بە پاساوێکی لاواز رێگریکرا لە خۆکاندیدکردنم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق، لەو کاتەوە پرۆسەی سیاسی لە عێراق پەکخرا."
زێباری نووسیویەتی: "ئەگینا پرۆسەی سیاسی و پەرلەمانی لەسەر بنەمای دەستوور بۆ پێکهێنانی حکومەت بەرەو پێشەوە دەڕۆیشت ئەگەر ئەو بریارە نەبوایە".
هەروەها جەختدەکاتەوە لەوەی: "ئەوان بە ئەنقەست ویستیان پرۆسەکە پەکبخەن، ئەگەرنا خاڵی کۆتایی لەسەری دێرە و بگەڕێنەوە بۆ رۆژمێری دادگا".
هۆشیار زێباری، لە کابینەکانی پێشووی حکومەتی عیراق-دا وەزیری دەرەوە و دارایی بووە. مانگی شوباتی 2022. دادگای فیدرالی بریاری دا بە رێگەگرتن لە خۆکاندید کردنی بەهۆی ئەوەی پێشتر لە لایەن پەرلەمانی عیراق-ەوە متمانەی لێسەندراوەتەوە.
