فەرماندەی سوپای بەریتانیا: خۆتان بۆ جەنگی جیهانی سێیەم ئامادە بكەن

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی
فەرماندەی نوێی سوپای بەریتانیا هەڕەشە لە ڕوسیا دەكات و راگەیاند:"پێویستە بۆ روبەڕوبونەوەی روسیا خۆتان ئامادەبكەن لە جەنگی  جیهانی سێهەمدا".

جەنەراڵ پاتریك ساندەرز، فەرماندەی نوێی سوپای بریتانیا بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندو:" شەڕی ڕوسیا و ئۆكرانیا بناغەی ئاسایشی جیهانی هەژاندووە و بەڵێن دەدەم كە چاكسازی بكەم و بە دووبارە دروستكردنەوەی سوپایەك كە توانای تێكشكاندنی ڕوسیای هەبێت لە جەنگدا".

هەروەها راشیگەیاند:"پێویستە هێزەكانی بەریتانیا هێندە خۆیان ئامادەبكەن بۆ ئەوەی جارێكی دیكە لە ئەوروپا شەڕ بكەین، بۆ روبەڕوبونەوەی روسیا خۆتان ئامادەبكەن لە شەڕێكی  جیهانی سێهەمدا".

جەنەراڵ پاتریك ساندەرز دوای ئەوەی هەفتەی رابردو فەرماندەیی سوپای بریتانیای گرتە گرتەدەست لە یەكەم پەیامیدا بۆ سەربازەكانی وڵاتەكەی وتی:"جیهان لەكاتی دەستپێكردنی شەڕ لە ئۆكرانیا گۆڕاوە".

لە رۆژی 24ی شوباتی 2022،  هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا دەستپێكردوە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە، لەوكاتەوە تا ئێستا ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانی سەربازی ئۆكرانیا دەكەن و سەدان كەسی مەدەنی و سەربازی بوونەتە قوریانی جەنگەگە.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار