مه‌کته‌بی سیاسی پارتی: داوا ده‌که‌ین رێککەوتن بکرێت لەسەر ھەڵبژاردنی پێشوەخت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان داوای لە ھەموو سەرکردە ساسییەکانی سەر گۆڕەپانی عێراق کرد، لە ئاست بەرپرسیارێتی قۆناخی ئێستادابن.

له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا که‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاویکردۆته‌وه‌، مه‌کته‌بی سیاسی پارتی داواشی کردووە، ھەنگاوی جددی و پێویست و بەپەلە بگرنە بەر بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەرھەمدار و سەرکەوتوو لەسەر بناغەی پشتبەستن بە بنەماکانی دەستووری عێراق بۆ رزگارکردنی وڵات لەو رەوشە چەقبەستوەی ئێستا.

هاوکات لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لەپێناو ئەنجامدانی پڕۆسەی چاکسازی و گۆڕانکاری راستەقینە و باشترکردنی رەوشی ئێستای عێراق، دەتوانرێت رێککەوتن بکرێت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دوای ئەوەی ھەموو لایەنەکان رێکبکەون و بەڵێنی ئەوەبدەن، بە ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن رازی بن وەک خۆی، ئەزموونی ھەڵبژاردنەکانی رابردووی عێراقیش دووبارە نەبێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار