سه‌رۆکی فه‌ره‌نساش ئیمزای له‌سه‌ر ئەندامبوونی سوید و فنلەندای بۆ ناو (ناتۆ) کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاو‌ڵاتی

دوابه‌دوای ئیمزاکردنی (جۆ بایدن)ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا لەسەر بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ھاوپەیمانی ناتۆ، سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا ئیمزای له‌سه‌ر به‌ئه‌ندامبوونی ئه‌و دوو وڵاته‌ کرد.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی کۆشکی کۆماری فه‌ره‌نسا دوای ئەوەی پەرلەمانی فەڕەنسا لە ٢ ئەم مانگە بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندای لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" پەسەند کرد، "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی وڵاتەکەش بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتەی پەسەند کرد و ئیمزای لەسەر کرد. 

کۆشکی ئیلیزێ راشیگەیاند، بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا ھاوکار دەبێت لە روبەڕوبوونەوەی ھەڕەشەکانی ئێستا و سەروەری خاکی ئەو دوو وڵاتەش پارێزراوتر دەبێت. 

سوید و فنلەندا بەھۆی ھەڕەشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین دەستبەرداری بێلایەنی خۆیان بوون و داواکارییان بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆ پێشکەش کرد. ھەریەک لەو دوو وڵاتەش پێویستیان بە رەزامەندی ٢٠ وڵاتی ئەندامی ناتۆ ھەیە، بۆ ئەوەی بتوانن رێکارەکانی بە ئەندامبوونیان لەو ھاوپەیمانییە تەواو بکەن. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار