مەزڵۆم کۆبانێ: هیچ کەس لەگەڵ هێرشی سەربازی تورکیا نییە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نوسیدا فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) رایده‌گه‌یه‌نێت: زلهێزە جیهانییەکان و وڵاتانی ناوچەکە دژی هێرشی سەربازیی تورکیان بۆسەر باکووری سووریا.
مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی حۆڕەدا، ڕایگەیاند کە کۆدەنگی هەیە لە دژایەتی کردنی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆسەر باکووری سووریا، هاوکات ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌دات: ئێمە لەگەڵ هەموو لایەنەکانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی سووریاوە بۆ ڕێگری کردن لە هەر هێرشێکی تورکیا لە باکووری سوریا هاوکاری دەکەین.
کۆبانێ رەتیكردەوە هیچ ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لەلایەن هێزەكانی توركیاوە ئەنجام درابێت، جگە لە ژمارەیەک هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و هێرشی تۆپخانە و ئاماژەی بەوەش دا: توركیا بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەكان ئەم ئیدیعایانە دەکات، بەڵام ئێمە رێگەمان نەداوە و نادەین هیچ هێرشێكی زەمینی ئەنجام بدرێت.
جه‌ختیشیکرده‌وه‌ که‌وا تورکیا ئۆپەراسیۆنی گۆڕینی دیموگرافیا لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە باکووری سووریا ئەنجام دەدات وتی: ئامانجی سەرەکیی تورکیا بە گشتی دوژمنایەتی کوردە و دەیەوێت پرسی کورد لە سووریا نەهێڵێت.
فەرماندەی هەسەدە جەختیشی كردەوە: ئیدیعاکانی توركیا سەبارەت بە پرسە مرۆییەكان و گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی سووریا درۆیە، بەڵکوو توركیا ئامانجی سیاسی هەیە و هەموو خەڵكی سووریا دەكاتە ئامانج بە کوردەکانیشتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار