وەزیری بەرگری ڕوسیا: لەجەنگی ئۆکراین پێویستمان بەبەکارهێنانی چەکی ئەتۆم نییە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی


وەزیری بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند لەجەنگی ئۆکراین پێویستیان بەبەکارهێنانی چەکی ئەتۆم نییە، وەزارەتی بەرگری ئۆکراینیش دەڵێت لەو جەنگەدا تائێستا زیاتر لە ٤٠ ھەزار سەربازی ڕوسی کوژراون.
لەنوێترین لێدوانیدا سێرگی شۆیگۆی وەزیری بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند ئاسایشی جیهان زۆر خراپتر لەسەردەمی جەنگی سارد تێکچووە، ئاماژەشی بەوەکرد هێزە ڕۆژئاواییە هاوبەشەکان لە ئۆکراین ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕوسیا دەبنەوە.
وەزیری بەرگری ڕوسیا وتیشی لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسە سەربازییەکانی ڕوسیا لەو وڵاتە کۆتایی بە تاک جەمسەری لەجیهاندا هاتووەو لە ئێستادا چەند جەمسەرێک لەجیهاندا بوونی هەیە.
ئەو وەزیرە جەختیشی لەوەکردەوە پرۆسە سەربازییەکانی ئۆکراین لەلایەن بەریتانیاو ئەمریکاوە پلانیان بۆ دادەنرێت، ڕەتیشیکردەوە پرۆسەی پڕچەککردنی سوپای ئۆکراین کاریگەری لەسەر وڵاتەکەی هەبێت، وتیشی: پێویستمان بەبەکارهێنانی چەکی ئەتۆم نییە.
لەلایەکی ترەوە بەپێی ڕاگەیەندراوێک وەزارەتی بەرگری ئۆکراین ئاشکرایکرد، لەسەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراین تائێستا زیاتر لە ٤٠ ھەزار سەربازی ڕوسی کوژراون، وەزیری بەرگری ڕوسیاش دەڵێت ئاسایشی جیهان زۆر خراپتر لەسەردەمی جەنگی سارد تێکچووە.
لەنوێترین ئاماردا، وەزارەتی بەرگری ئۆکراین دوایین ئاماری کوژراوانی سوپای ڕوسیای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ڕۆژی ٢٤ی شوباتەوە تا ١٥ی ئاب، ٤٣ ھەزار سەربازی روسی کوژراون.
ڕاشیگەیاندووە، زیاتر لە ھەزار و ٨٠٠ تانک و چوار ھەزار و ١٠٠ زرێپۆش و ھەزار گوللە ھاوێژ و ٧٨٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەندین کەلوپەلی سەربازی دیکەی ڕوسیا لەناوبراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە مانگی ئازاری ڕابردوودا ڕوسیا دوا ئاماری کوژراوەکانی لە ئۆکراین بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندبوو، ھەزار و ٣٥١ سەربازی کوژراون، بەڵام ئەمریکا لەو کاتەدا دوپاتیکردووە کە ژمارەی کوژراوانی سوپای ڕوسیا نزیکەی پێنج ھەزارە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار