بێرنارد کۆشنەر: هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا دەبێتە هۆی گەڕانەوەی داعش

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌نوسینێکدا وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا هۆشداری داوە کە تورکیا خۆی بۆ داگیر کردنی هەموو ئەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریادان ئامادە کردووە.
بێرنارد کۆشنەر وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا، له‌نوسینێکدا که‌ لە گۆڤاری (لۆمۆند دیپلۆماتیک) بڵاو کراوەتەوه داوای لە وڵاتانی رۆژئاوایی کردووە بەجدی رێگری لە تورکیا بکەن کە چوارەمین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی خۆی لە سووریا ئەنجام نەدا. چوونکە بە گوتەی ناوبراو ئامانجی هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانە سڕینەوەی کوردەکانی سووریا بووە.
ناوبراو وەبیری وڵاتانی رۆژئاوایی هێناوەتەوە کە کوردەکانی سووریا ١٠ هەزار کەس له‌ ئەندامانی خۆیان لە شەڕی داعشدا بوونەتە قوربانی و بە گشتی ٣٦ هەزار ئەندامی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی کورد گیانیان لەدەست داوە یاخود بریندار بوون.
بێرنارد کۆشنەر هۆشداری ئەمەشی داوە لەوەی کە ئەگەر تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ ئەنجام بدات، ئەوا هەموو دەستکەوتەکانی شەڕی داعش لەدەست دەچێت و بەدڵنیاییەوە داعش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانە.
جێگای ئاماژه‌یه‌ کوشنەر کەسایەتی پزیشک و سیاسیی فەڕەنسییە، لەسەردەمی سەرۆککۆماری فرانسوا فیون دا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بوو ئەمەش لەماوەی ١٧ی ئایاری ٢٠٠٧ تاکوو ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣، بەرلەوەش لەماوەی ٢ی نیسانی ١٩٣٩ تاکوو ٢٩ی ئازاری ١٩٩٣ وەزیری تەندرووستی فەڕەنسا بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار