پارێزەری دەستگیركراوانی بادینان: پێویستە وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
رێڤینك یاسین، ئەندامی گروپی پارێزەرانی خۆبەخش لە كەیسی دەستگیركراوانی بادینان بە هاوڵاتی وت:"ئەگەر هەفتەی داهاتوو كەیسی ئازادكردنی بەمەرجی زیندایانی بادینان یەكلایی نەكرێتەوە، پێویستە وەزیری كار و كارۆباری كۆمەڵایەتی بانگێشتی پەرلەمان بكرێت، بۆ وەڵامدانەوە لەسەر ئەو دەستی دەستیەی بەرێوەبرایەتی چاكسازی گەوران لە هەولێر لە كەیسی دەستگیركراوانی بادینان دەیكات.
ئەو پارێزەرە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەرپرسانی چاكسازی گەوران بەردەوامن لەسەر دەستی دەستی كردن بە كەیسەكە، لەبەر ئەوە پێویستە رێوشوێنی یاسایی لەدژی بەرێوەبەری چاكسازی گەوران بیگیرێتەبەر، چونكە بەپێی بەندی 339 لەیاسای سزادانی عیراق، هەر فەرمانبەرێك بڕیاری یەكێك لە دادگاكان جێبەجێ نەكات یان رێگری بكات لە جێبەجێكردنی سزادەدرێت، ئەوەش بە زیندانكردن یان غەرامەكردن.
 ئەمە لەكاتێكدایە دوو رۆژ پێشتر بە فەرمانی وەزیری كارو كارۆباری كۆمەڵایەتی وەفدێكی لەوەزارەتەكە كە پێكهاتبوو لە هەر یەك لە بەرپرسی بەشی یاسایی و بەشی پلاندانان سەردانی دەستگیركراوانی چاكسازی گەورانی لە هەولێركرد، بۆ بەدواداچوون لەسەر پرسی ئازادنەكردنی دەستگیركراوانی بادینان بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێكی نەبووە.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار