هه‌په‌گه‌ له‌باره‌ی شه‌هیدبوونی دوو گه‌ریلاوه‌: تا گوللـەی کۆتایی شەڕیان کردووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی


له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا هەپەگە شه‌هیدبوونی دوو گەریلای لە تەندورەک ڕاگه‌یاندو ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه‌ کە تاوەکو گوللـەی کۆتایی شەڕیان کردووە، 
له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا که‌ ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە بڵاویکردۆته‌وه‌ تێیدا هاتووە: سوپای داگیرکەری تورک ڕۆژی ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ لە هەرێمی تەندورەکی سەرحەد دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی داگیرکەریی کرد، لەنێوان سوپای داگیرکەری تورک و هێزەکانماندا شەڕێکی سەخت ڕوویدا، هاوڕێکانمان ئەڤیندار و ئەیلەم، کە لە شەڕەکەدا گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا و بە شێوەیەکی فیدایی بەرخۆدانیان کرد، تاوەکو گوللـەی کۆتایی شەڕیان کرد و شەهید بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “ئەو هاوڕێ قاڕەمانانەمان کە چەندین ساڵ لە سەرحەد تێکۆشانیان کرد، بە هەڵوێستی ڕوونی خۆیان لەسەر هێڵی ئازادیی ژنان، ڕەنجێکی زۆریاندا و بوون بە میلیتانی نمونەیی یەژاستار، بەڵێن دەدەین کە میراسی تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدەکانمان، کە هاوڕێیەتی پەکەکەیان لە دڵەوە هۆناندەوە، بپارێزین و گەورەی بکەین”.

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئەڤیندار کەڤۆک

ناو و پاشناو: تۆغبا تامباخچەجی

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: خاتوون – محەمەد ئەمین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ / سەرحەد

 

ناسناو: ئەیلەم سیپان

ناو و پاشناو: دەوڵەت تاشر

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: فاتیمە – ئەنوەر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی ئابی ٢٠٢٢/ سەرحەد

لەو ڕاگەیەندراوەدا، هەپەگە سەڕەرای ئەوەی باسی لە تێکۆشانی هەردوو شەهیدەکە لەنێو ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا کرد، هەروەها دەڵێت: هاوڕێکانمان ئەیلەم و ئەڤیندار بە هەڵوێستی فیداییان لەدژی داگیرکەریی، بەرخۆدانیەکی مێژووییان لە سەرحەد پیشاندا و داستانی قاڕەمانییان خوڵقاند، سەرەخۆشیی لە خانەوادەی بەڕێزی شەهیدان، خەڵکی وان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار