ئیندۆنیزیا پێشوازی له‌ دیداری بایدن و پوتین دەکات 

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نوسیدا باڵوێزی ئیندۆنیزیا له‌ مۆسكۆ، ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ڕووسیا، له‌ میانه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی بیست، ڕێك بخات، سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه‌ به‌شداری له‌ لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی بیست، له‌ دوورگه‌ی بالی بكات.

خۆسیه‌ تاڤاریس، باڵوێزی ئیندۆنیزیا له‌ مۆسكۆ، به‌ ئاژانسی (نۆڤۆست)ی ڕووسی ڕاگه‌یاندووه‌: "كه‌شوهه‌وا له‌باره‌ بۆ ئه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا، له‌ چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی بیست، كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگى 11ى داهاتوو، له‌ دوورگه‌ی بالی له‌ ئیندۆنیزیا، به‌ڕێوه‌ بچێت".

له‌لایه‌کی تره‌وه جۆكۆ ویدودو، سه‌رۆكی ئیندۆنیزیا، ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه‌ به‌شداری له‌ لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی بیست، له‌ دوورگه‌ی بالی بكات، له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی ئیندۆنیزیا به‌ ئاژانسی بلومبێرگی گوت: "پوتین پێی ڕاگه‌یاندم كه‌ به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی بیست ده‌كات ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، كه‌ سه‌رۆكى چینیش به‌شداریی كۆبوونه‌وه کە دەکات.

جێگەی باسە كۆمه‌ڵه‌ی بیست كۆڕبه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌ 19 وڵات پێك هاتوون، له‌ ساڵی 1999دا له‌پێناو سه‌قامگیریی دارایی له‌ جیهان دامه‌زرا، جیا له‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ و دارایی ئه‌م وڵاتانه‌، سه‌رۆكه‌كانیش بۆ پرسه‌ هه‌ستیاره‌كان كۆ ده‌بنه‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار