فلۆریدا .. زریانی ئیان خێراترین زریان کە بگاتە وشکانی وایکرد یەک ملیۆن کەس بێکارەبابن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

زریانی ئیان لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا لە یەکەم رۆژیدا بووە هۆی دروستبوونی لافاو و ئەمەش وای کرد، نزیکەی یەک ملیۆن کەس بێکارەبابن وهێڵی ئاسمانیی ئەمریکا ناچاربوو نزیکەی ٦٠٠ گەشت هەڵبوەشێنێتەوە

لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، زریانێکی بەهێز کە ناونراوە بە زریانی ئیان لە رووی بەهێزییەوە ریزبەندی چوارەمی هەیە و بە خێرایی ٢٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەگاتە وشکانی  بەرەو ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی فلۆریدا لە پێشڕەویداویە بەو هۆیەوە ٧٠  هۆبەی بازاڕە زنجیرەییەکان کە دەکەونە سەر رێڕەوی زریانەکە بەتەواوی دادەخرێن یاخود تەنها لە چەند کاتژمێرێکی کەمدا کار دەکەن.

زریانەکە بووەتە هۆی پەککەوتنی ژیان لە زۆربەی ناوچەکانی ویلایەتەکەدا و هێڵی ئاسمانیی ئەمریکاش بێبەرامبەر گۆڕانکاری لە بەرواری ئەو گەشتانەدا ئەنجام دەدات کە بۆ ویلایەتە نزیکەکانی فلۆریدا، وەک کارۆلینای باکوور، کارۆلینیای باشوور و جۆرجیا ئەنجام دەدرێن وهەروەها ناچاربوو لە یەکەم ڕۆژی زریانەکەدا  نزیکەی ٦٠٠ گەشت هەڵبوەشێنێتەوە

جێگەی باسە پسپۆڕانی بواری کەشوهەوا باس لەوە دەکەن کە زریانی ئیان، خێراترین زریانە کە بگاتە وشکانی، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەشی لە ئاستی ئاوی شاری فۆرت مایەر کراون لە ساڵی ١٩٦٥ەوە تا ئێستا ئاستی ئاو گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار