وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: هاوڵاتییەکی ئەمەریکی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێراندا گیانی لەدەستداوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمریکا کوژرانی ھاووڵاتییەکی وڵاتەکەی لە ھێرشەکەی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان پشت راستکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری ڤیدانت پاتێڵ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، لە ھێرشە مووشەکییەکەی رۆژی چوارشەممەی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان ھاووڵاتیەکی وڵاتەکەی کوژراوە .

عومەر مەحمود زادە کە هاووڵاتییەکی کوردی رۆژهەڵاتە و هەڵگری رەگەزنامەی ئەمه‌ریکییە تەمەن 59 ساڵە و لە ساڵانی نەوەدەکانەوە لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا دەژی و بەهۆی هێرشەکانی رۆژی سێشەممەی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە.

ئەمەش لە کاتیکدایە پێشتریش کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، ھێشتا رێنماییەکانی گەشتکردن لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق لە ئاستی چواردایە، کە داوا لە ھاوڵاتیانی ئەمریکا دەکات، گەشت بۆ عێراق نەکەن، بەھۆی تیرۆر و رفاندن و ململانێی چەکداری و مانگرتنی مەدەنی.

کونسوڵخانەی ئەمریکا داواشی لە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردبوو، لە ناوچە بەئامانجگیراوەکانی وەک پردی و کۆیە و زڕگوێز و ناوچە سنوورییە کێشە لەسەرەکان دوور بکەونەوە.

جێگەی باسە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێراندا ٥٨ کەس برینداربوون کە زۆربەیان هاوڵاتی مەدەنیبوون و چەندین منداڵیش لەنێو برینداراکاندا هەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار