جۆ بایدن: ئەمریکا هەرگیز دان نانێت بە سەروەریی رووسیا لە خاکی ئۆکراینیادا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی ڕوسیا بە شێوەیەکی ڕەسمی چەند ناوچەیەکی ئۆکرانی بە بەشێکی خاکی ڕوسیا دەناسێنێت و یەکێتی ئەوروپاو ئەمەریکا ئەم کارە بە چەواشەکاری ناودەبەن و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەو بارەوە گوتی هەرگیز" دان بە سەروەریی رووسیا نانێت لەو ناوچانەدا".

دوای ئەوەی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە مەرسوومێکی سەرۆکایەتیدا، دان بە سەربەخۆیی و سەروەری هەردوو ناوچەی خێرسۆن و زاپۆریژیا دەنێت، کە لە چەند رۆژی رابردوودا گشتپرسییان بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدا.

ئەو دوو ناوچەیە دەکەونە باشووری ئۆکراینا و ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵی رووسیادان. دوای دانپێدانانەکەی پووتین، بڕیارە ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا، دەسەڵاتدارانی رووسیا چوار ناوچەی ئۆکراینا (لۆهانسک، دۆنێتسک، خێرسۆن و زاپۆریژیا) بخاتە سەر وڵاتەکەی و بیکاتە بەشێک لە خاکی رووسی.

ئەم هەنگاوەی مۆسکۆ لە کاتێکدایە کە شەوی پێنجشەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیێندراوێکدا هۆشداریدا لەو بڕیارەی رووسیا و بە "پەرەسەندنێکی مەترسیدار" ناوی برد و راشیگەیاند، بەو هەنگاوە رووسیا هیچ ئومێدێک بۆ ئاشی ناهێڵێتەوە.

هەروەها سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئەو گشتپرسییانەی رووسیای بە "چەواشەکاری تەواو" ناوبرد و جەختی لەوەش کردەوە کە هەرگیز دان بە سەروەریی رووسیا لە خاکی ئۆکراینادا نانێن.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەو بارەوە گوتی، وڵاتەکەی "هەرگیز، هەرگیز، هەرگیز" دان بە سەروەریی رووسیا نانێت لەو ناوچانەدا.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە سەروەریی و یەکپارچەیی ئۆکراینا، بۆ ئەوان زۆر گرنگە و ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە بەدرێژایی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا، هەمیشە پشتیوانی ئۆکراینا بوون.

جۆ بایدن گوتیشی: "ئەمریکا هەرگیز دان نانێت بە سەروەریی رووسیا لە خاکی ئۆکراینیادا.

یەکێتی ئەورووپاش کاردانەوەی توندی بەرامبەر گشتپرسییەکە نیشاندا و پاکێجی هەشتەمی سزا خستنە سەر رووسیای ئامادە کرد کە قەدەغەکردنی بازرگانی لەگەڵ رووسیا و دیاریکردنی بەرزترین نرخ بۆ نەوتی رووسیا، لە دیارترین بەندەکانی پاکێجەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار