وهزارهتی سامانهسروشتییهكان: بهم نزیكانه دابهشكردنی نهوت له ناوچه شاخاوییهكان تهواو دهبێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ نەوتی سپی بەسەر 234 هەزار و 254 خێزان لەناوچە شاخاوییەكان دابەشكراوە و نزیکەی 47 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراوە، ئەوەش لەکاتێکدایە پێداویستی هەرێمی کوردستان بۆ نەوتی سپی لە ساڵێکدا 258 ملیۆن لیترە و بەوپێیەش تائێستا 18%ـی هاوڵاتیانی هەرێم نەوتیان وەرگرتوە.
بهپێی راگهیهنراوی وهزارهتی سامانه سروشتییهكان، تاوەكو 4ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ وەبەرهێنانی كانزایی لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتیەکانی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکان بڕی 46 ملیۆن و 850 هەزار و 800 لیتر لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان دابەشكردووە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، بەپێی دوایین ئامار تاوەكو ئێستا 234 هەزار و 254 خێزان لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سودمەندبوە، لەسنوری پارێزگای هەولێر 15 ملیۆن و 564 هەزار و 600 لیتر نەوتی سپی دابەشكراوەو 77 هەزار و 822 خێزان سودمەند بوە، لەسنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجەش 18 ملیۆن و 828 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی دابەش كراوەو 94 هەزار و 144 خێزان سودمەند بوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت، لەپارێزگای دهۆكیش 12 ملیۆن و 457 هەزار و 600 لیتر نەوتی سپی دابەش كراوەو 62 هەزار 288 خێزان سودمەندبوە.
ههروهها وهزارهتی سامانهسروشتییهكان دهشڵێت، پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوام دەبێت و بەم نزیكانە دابەش کردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان تەواو دەبێت دەست دەکرێت بە دابەش کردنی نەوت لە دەوروبەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
