وتەبێژى هەسەدە: مەزڵوم عەبدی سەردانی دیمەشق دەكات

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات، ئاشکرایدەکات پێش كۆتایی ئەمساڵ ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی سەردانی دیمەشق دەكات، بە ئامادەبوونی ئەمریكاو فەرەنساو بەریتانیاو هەندێك وڵاتی عەرەبی. 

فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە لێدوانیکیدا بۆ كەناڵی (العربیە) ئەوە دەخاتەڕوو، ئەگەر پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیل هەبوایە توركیا جورئەتی ئەوەی نەدەكرد پەرلامارمان بدات.

هەروەها وتیشى:  تۆمەتباركردنمان لەلایەن توركیاوە بەوەی پەیوەندیمان هەیە لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، پاساوە بۆ دەستوەردان لە دۆسیەی سوریا.

وتەبێژەکەى هەسەدە باس لەوەشدەکات کە لەبارەی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل لەناو خاكی سوریا، دەبێت ئەو پرسیارە دیمەشق وەڵامی بداتەوە، كە جۆلانی لە نەخشەی سوریادا سڕیوەتەوە، وتیشى:  لەناو هێزەكانی سوریای دیموكراتدا ئەندامی بیانی نییە.

فەرهاد شامى دەڵێت: داواكاری ئێمە تەنها نا ناوەندی نییە بەڵكو شێوازی حوكمڕانی و بەشداری هەموو سورییەكانە لە ئیدارەدانی وڵاتەكەیان،   لەگەڵ دیمەشق باسی ناناوەندێتیمان كردووەو پێویستە هاوڵاتیانی سوریا ناوچەكانی خۆیان بەڕێوەببەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار