لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجەكەی قەرەداغ دوو برای خۆی دەستگیركران
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵآتی
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی،لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجەكەی قەرەداغ دوو تۆمەتبار دەستگیركران.
دوای ئەوەی رۆژی 2023/1/3 تەرمی هاوڵاتییەك لەڕێگای سلێمانی - قەرەداغ دۆزرایەوە كە دوای ڕەوانەكردنی بۆ پزیشكی دادوەریی دەركەوت كەسەكە خنكێنراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵنەوەكانی بۆ دۆزینەوەو ئەنجامدەری تاوانەكە دەستپێكرد،هاوکات پێشتریش هاوسەری كوژراوەكە هەواڵی دیارنەمانی هاوسەرەكەی گەیاندبووە بنكەی پۆلیسی چوارچراو سكاڵای یاسایی لەسەر سێ برای هاوسەرەكەی تۆماركردبوو
ئەمڕۆ پۆلیسی سلێمانی دو برای كوژراوەكە یان بە تۆمەتی کوشتنی براکەیان دەستگیر کرد و لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هێزەكانی پۆلیس لەهەوڵدان بۆ دەستگیركردنی براكەی دیكەیان كە پلەدارێكی سەربازیەو لەهەولێر نیشتەجێیە."
جێی ئاماژەیە لەساڵی 1995دا باوكیان بەناوی (ل، ح) لەگوندی كانی خاكی سەر بەناحیەی سەنگاو كوژراوە.
پۆلیسی سلێمانی گوتیشی پێشتریش لە"ڕۆژی 2014/6/14 لەسەر ڕێگای عەربەت - سلێمانی تەرمی دوو برای دیكەی بهكوژراوی دۆزرانهوه، ههر ئهو كات لەبنكەی پۆلیسی عەربەت دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كرایهوەو ڕێكاریی یاسایی گیرایەبەر".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجەكەی قەرەداغ دوو تۆمەتبار دەستگیركران رۆژی 2023/1/3 تەرمی هاوڵاتییەك لەڕێگای سلێمانی - قەرەداغ دۆزرایەوە كە دوای ڕەوانەكردنی بۆ پزیشكی دادوەریی دەركەوت كەسەكە خنكێنراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵنەوەكانی بۆ دۆزینەوەو ئەنجامدەری تاوانەكە دەستپێكرد. پێشترو ڕۆژی 23-12-2022 هاوسەری كوژراوەكە هەواڵی دیارنەمانی هاوسەرەكەی گەیاندبووە بنكەی پۆلیسی چوارچراو سكاڵای یاسایی لەسەر سێ برای هاوسەرەكەی تۆماركردبوو. بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی 406 لەیاسا سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتباران دەركرد، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا دو برای كوژراوەكە دەستگیربكەنو لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە، هەروەها هێزەكانی پۆلیس لەهەوڵدان بۆ دەستگیركردنی براكەی دیكەیان كە پلەدارێكی سەربازیەو لەهەولێر نیشتەجێیە. جێی ئاماژەیە لەساڵی 1995دا باوكیان بەناوی (ل، ح) لەگوندی كانی خاكی سەر بەناحیەی سەنگاو كوژراوە. هەروەها ڕۆژی 2014/6/14 لەسەر ڕێگای عەربەت - سلێمانی تەرمی دوو برای دیكەی بهكوژراوی دۆزرانهوه، ههر ئهو كات لەبنكەی پۆلیسی عەربەت دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كرایهوەو ڕێكاریی یاسایی گیرایەبەر. بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگهیاندنو پهیوهندییهكان
