تورکیا ئەژمارە بانکییەکانی هەدەپە دادەخات
هەدەپە: داخستی ئەژمارە بانکییەکان لە تورکیا هەوڵێکی سیاسییە
3 ساڵ لەمەوپێش
دادگای دەستوریی تورکیا ئەژمارە بانکییەکانی هەدەپە دادەخات و ئەو پارتەش هەوڵەکە بە نایاسایی و سیاسیی ناو دەبات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای دەستوریی تورکیا لەسەر داوای بەکر شاهین، سەرۆکی داواکاری گشتیی تورکیا بڕیاری دا بە راگرتنی ئەو ئەژمارە بانکییانەی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە کە پەوەندییان بە وەرگرتنی هاوکاریی گەنجینەوە هەیە، راگرت.
دادگا لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەدا رونی کردوەتەوە؛ ئەو ئەژمارە بانکییانەی هەدەپە بە شێوەیەکی کاتیی دادەخرێن و پارەکانی بلۆک دەکرێن.
ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە کۆمیسیۆنی یاسایی هەدەپە داوای کردبو دۆسیەی راگرتنی پارتەکەیان لە لایەن دادگای دەستوریی تورکیاوە بۆ دوای هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە دوابخرێت کە لە مانگی حوزەیران بەڕێوبچێت.
کۆمیسیۆنی یاسایی هەدەپە رونی کردوەتەوە هەوڵدانی داخستن و بلۆککردنی ئەژمارە بانکییەکانی پارتەکەیان هەنگاوێکی سیاسییە بە ئامانجی داخستنی تەواوەتیی هەدەپە.
