دوای ڕەخنەیەکی زۆر، ماڵپەڕەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاش زمانی کوردی بۆ زیادکرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ماڵەپەڕەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ڕۆژی پێنج شەممە زمانی کوردیشی بۆ زیادکرا و کارا کرا، ماڵپەڕەکە لەلایەن پارێزەرانی سەڵاحەین دەمیرتاشەوە سەرپەرشتی دەکرێت و بەڕێوە دەبرێت.
لەماوەی ڕابردوودا سەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان" هەدەپە" ماڵپەڕێکی کردەوە وتێێدا تەنها چوار زمان هەبوون، ئەویش زمانەکانی فەڕەنسی، ئینگلیزی، ئەڵمانی، تورکی بوون، بەوهۆیەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بۆیەوە وهەربۆیە لەبەرواری ٥ی کانوونی دووەم زمانی کوردیشی بۆ زیادکرا.
لەبارەی ئامانجی کردنەوەی ماڵپەڕەکەیەوە، سەڵاحەدین دەمیرتاش لە توێتیکدا ئاشکرای کرد و وتی، دەتوانن بۆچونەکانتان بگەێنن، هەر بۆچونێکتان هەبێت دڵنیابن لەلایەن پارێزەرەکانمەوە پێم دەگات وهەڵیاندەسەنگێنم، با دەستپێبکەین، بەختێکی باش ، ڕێگای من وئێوەش کراوەبێت.
بابهتی پهیوهندیدار
