قەرەیلان: یان فەرەنسا کۆمەڵکوی پاریس ئاشکرا دەکات یان خۆی بەرپرسیارە

3 ساڵ لەمەوپێش



قەرەیلان رایگەیاند، پێویستە دەوڵەتی فەڕەنسا ئەنجامدرانی پشت کۆمەڵکوژیەکەی پاریس ئاشکرا بکات و لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورەدایە.

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، بۆ میدیاکانی نزیک لە پارتەکەی ئاماژەی بە کۆمەڵکوژی پاریس کرد و رایگەیاند، دەوڵەتی فەڕەنسا ناچارە کە ئەنجامدەرانی هەردوو کۆمەڵکوژی پاریس لەماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا ئاشکرا بکات. هەموو گەلی کوردستان چاوەڕێی ئەو هەنگاوە دەکات.

قەرەیلان وتی، " هەڵوێستی لایەنە دیموکراتەکانی فەرەنسا لەمبارەیەوە ئەرێنی و دۆستانەیە. پێویستە حکومەتیش بە هەمن شێوە هەڵوێست دەرببڕێت و تاوانباران ئاشکرا بکات. بۆ ئەوەش نابێت لەسەر حسابی تاریک و بەرژەوەندی ئابوری کە بووە هۆی کۆمەڵکوژی ٢٠١٣ بجووڵێتەوە."

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دەشڵێت، دەوڵەتی فەرەنسا لەم رووبەرووە لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورەدایە. یان بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری قێزەون لەبەرچاو دەگرێت، یان یاسا جێبەجێ دەکات. لەم کاتەدا ئەم دوو بژاردەیەی هەیە. زۆر ئاشكرایە کە ئەگەر هەڵوێستێکی راست و دادپەروەرانەی نەبێت، بەرپرسیاری کۆمەڵکوژیە دەکەوێتە ئەستۆی دەوڵەتی فەرەنسا.

٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە دژی ناوەندی کەلتوری کوردی ئەحمەد کایا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، هێرشێکی چەکداری ئەنجامدرا. لە هێرشەکەدا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی)، ئەندامی بزوتنەوەی کەلتوری هونەرمەند میر پەروەر (محەمەد شیرین ئایدن) و وڵاتپارێزی کورد عەبدولرەحمان کزل شەهیدکران.

دوێنێ ٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، تەرمی هەرسێ کوردەکە، لە فەڕەنساوە گەیەندرانە باکور و باشوری کوردستان و بە رێورەسمی جەماوەری بەخاکسپێردران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار