کەشناسی: شەپۆلێکی بەفروباران ڕوو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەکات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمشەو سبەینێی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند لە ناوچە سنورییەکان پێشبینی بەفر بارین دەکرێت.
کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمشەو گوتی ،ئەم شەو ئەگەرى نمە باران هەیە لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم هەروەها بەفرێکى کەم لە ناوچە سنوریەکانى هەرێم دەبارێت لە گەڵ دروست بوونى تەم و مژ لە کاتەکانى بەیانى زوودا لە ناوچەى جیا جیا.
هەروەها سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ڕایگەیاند، سبەى بەیانى شەممە پێشبینى دەکرێ ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو بێت لە گەڵ دەسپێکردنى نمە باران لە کاتەکانى نیوەڕۆدا پاشان ڕێژەی باران بارین زیاتر دەبێت و زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە هاوکات بارستە هەوایەکى ساردى لە گەڵ دەبێت و بەفر لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت و پلەکانى گەرما زیاتر ڕوو لە دابەزین دەکات.
سەبارەت بەڕێژەی باران بارینیش لە 12 کاتژمێری ڕابردودا، ڕونی کردەوە زۆرترین ڕێژەی باران بارین لە حاجی ئۆمەران بوە بە بڕی 4.4 ملم و کەمترینیش لە پیرمام بووە بە بڕی 0.1 ملم
بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردوو:
پیرمام 0.1 ملم
سلێمانى 2.3 ملم
چەچەماڵ 0.5 ملم
بامەرنێ 0.4 ملم
دەربەندیخان 0.6 ملم
حاجى ئۆمەران 4.4 ملم
هەڵشۆ 0.4 ملم
سۆران 0.2 ملم
