١٥ سەندیکای پارێزەران: بڕیاری دادگایی دەستووری بۆ بڕینی بودجەی هەدەپە نایاساییە

3 ساڵ لەمەوپێش



١٥ سەندیکای پارێزەرانی باکوری کوردستان رایانگەیاند، بڕیاری بڕینی بودجە هەدەپە لە گەنجینەی دەوڵەت، لەدژی یاساکانی تورکیایە و پێویستە هەڵبوەشێندرێتەوە.

١٥ سەندیکای پارێزەرانی باکوری کوردستان راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی بڕێنی بودجەی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە گەنجینەی دەوڵەت لەلایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، بڕیارەکەی دادگای دەستووری تورکیا، زیان بە داهاتوو و دیموکراسی تورکیا دەگەیەنێت و پێویستە بە زوترین کات هەڵبوەشێندرێتەوە.

ئەو ١٥ سەندیکای پارێزەرانەی کە ئیمزایان لەژێر راگەیەندراوەکە کردووە ئەمانەن: سەندیکاکانی پارێزەرانی سەمسور، ئاگری، ئێلح، چەولک، بتلیس، دەرسیم، ئامەد، جۆلەمێرگ، قەرس، مێردین، موش، سێرت، روحا، شڕنەخ و وان.

٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، دادگای دەستووریی تورکیا بڕیاریدا بە بڕینی بودجەی پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە” بەشێوەیەکی کاتی.

10ی ئەم مانگەش، دانیشتنی پرسی داخستنی هەدەپە لە دادگای دەستووری تورکیا بەڕێوەدەچێت و بەکر شاهین سەرۆکی داواکاری کۆماری تورکیا لەدژی هەدەپە بەشێوەیەکی زارەکی قسە دەکات و پێدەچێت میدحاد سانجار و پەروین بوڵدان هاوسەرۆکانی هەدەپە لە دانیشتنەکەدا بەرگری لە پارتەکەیان بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار