جوڵەو داهاتی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم زیادیکردووە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم ئاشکرای دەکات جووڵەی بازرگانی لەدەروازە سنوورییەکانی حکومەتی هەرێم بەراورد بە ڕابردوو بە رێژەی 20% زیادیکردووە و بەردەوامیش هەوڵ دەدرێت بۆ ئەوەی زیاتر بکرێت.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان، ساماڵ عەبدولڕەحمان ڕایگەیاندووە: ''جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان باشە بەهۆی ئەو ئاسانکارییانەی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بازرگان دەکرێت، قەبارەی بازرگانی بە رێژەی 20% زیادی کردووە.''

ساماڵ عەبدولڕەحمان گوتیشی: ''دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەریی لەسەر جموجۆڵی بازرگانی و بازاڕیش هەیە و دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و ساردوسڕیی تێ دەکەوێت، بۆیە کاریگەریی دەبێت لەسەر بازاڕ و بازرگانیش، بەڵام گرنگە چاودێریی بازاڕ بکرێت بۆ ئەوەی نرخی کەلوپەلەکان گران نەکرێت، کە ئەوەش ئەرکی وەزارەتی بازرگانییە، چاودێری بکات، ئەگەرنا ئێمە خۆمان هەموو ئاسانکارییەک بۆ بازرگانان دەکەین.''

بەڕێوبەری گشتی گومرگ گوتیشی، بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ئاسانکاری زیاتر بکرێت و جووڵەی بازرگانییش باشتر و زیاتر بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار