لەچەندین شوێن شەڕ لەنێوان گەریلا وسوپای تورکیا ڕوویدا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل –هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلا بە چەکی قورس لەچەندین ناوچەکانی زاپ وشەهید ئاخین وخاکورک وگردی ئێف ئێم هێرشی توندیان کردۆتە سەر سوپای تورکیا، هەروەها باسی لەوەش کردووە کە تورکیا چەکی قەدەغەکراوی لەدژی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا بەکارهیناوە.
بەپێی وتەی هێزەکانی پاراستنی گەل هێرشەکان بەشێکی وەک تۆڵەسەندنەوە بووە لەو هێرشانەی ڕابردوو کە تێیدا چەکی قەدەغەکراو بەکارهێنرا دژی گەریلا و بۆردوومانی پێگەکانی پەکەکە لە شیلادزێ و ئاڤاشینیان، هەروەها وەک تۆڵەسەندنەوەیەک دژی کوشتنی شەهید ساڤاش مەرەش بووە.
هاوکات، ئەمە یەکەم جار نیە سوپای تورکیا چەکی قەدەغەکراو دژی گەریلاکانی پەکەکە بەکاربهینێت، لە هێرشەکانی مانگی رابردووی بۆسەر چەندین بنکە وپێگەی پارتی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەکانی شیلادزێ، ئاڤاشینیان، شەهید پیردۆغانی سەر بە گۆڕەپانی مەتینا لە ئامێدی تورکیا تۆمەتبارکرا بە بەکارهێنانی چەکی کیمایی دژی گەریلا.
لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیای لەلایەن تورکیاوە، ئاژانسی فورات نیوز چەند دیمەنێکی بڵاوکردەوە کە بەڕوونی ئەوەی نیشان دەدا تورکیا چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە.
