هۆبه‌ی كوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی سلێمانی: بڕی 19 هه‌زار ته‌ن و 860 كیلۆ گۆشت ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی سلێمانی كراون
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هۆبه‌ی كوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی سلێمانی رایگه‌یاند، له ساڵی رابردودا، بڕی 19 هه‌زار ته‌ن و 860 كیلۆ گۆشتی ته‌ندروست ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی كراون.
هۆبه‌ی كوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، "ئاماری ساڵی 2022 كوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی سلێمانی، له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی كاركردنی ستافی پزیشكی كوشتارگه له‌ژێر چاودێری و ڕێنمایی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی، بڕی 19 هه‌زار ته‌ن و 860 كیلۆ گۆشتی ته‌ندروست ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی كراون كه له‌ڕوی ته‌ندروستی و به‌هایی خۆراكی شیاو بون بۆ به‌كارهێنان و به‌سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی به‌رهه‌مهێناندا تێپه‌ڕیون كه له‌ڕوی پێوه‌ره‌كانی پزیشكی ستانده‌ر بون".
باسلەوەشکراوەکە، "بڕی 82 تۆن و 659 كیلۆ گۆشت له‌لایه‌ن ستافی پزیشكیه‌وه دیاریكراون كه له ڕوی ته‌ندروستی و به‌های خۆراكیه‌وه شیاو نه‌بون بۆ به‌كارهێنان و به‌ڕێگه‌یی زانستی له‌ناوبراون، به‌هه‌زاران ئۆرگانی لاشه‌یی ئاژه‌ڵی نه‌شیاویش له‌ناوبراون، سه‌رو هه‌زار ئاژه‌ڵی زیندوش ڕێگه به‌خاوه‌نه‌كانیان نه‌دراوه سه‌ر ببڕدرێن له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵگری نه‌خۆشی بون و نێردراونه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر".
هەروەها ڕاشیگەیاند، "32 وانه‌ی زانستی له ڕوی پراكتیكیه‌وه پێشكه‌ش به ناوه‌نده ئه‌كادیمیه جۆراوجۆره‌كان كراون و هاوكاری ئه‌نجامدانی سێ توێژینه‌وه‌ی زانستیش كراوه له‌باره‌ی نه‌خۆشیه مرۆژه‌ڵیه‌كان (گوازراوه‌كان) كه له‌ڕوی زانستی پزیشكیه‌وه گرنگن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌یانه‌وه".
