وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر: لە ساڵی 2022دا حه‌وت هه‌زار و 678 تاوان ئه‌نجامدراون
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ساڵی 2022دا له‌شاری هه‌ولێر حه‌وت هه‌زار و 678 تاوان ئه‌نجامدراون، ته‌ها 10%ی ئه‌و تاوانانه‌ش ئاشكرانه‌كراون و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان، هه‌روه‌ها ده‌ستیش به‌سه‌ر هه‌زار و 391 چه‌كی بێ مۆڵه‌تدا گیراوه.
رۆژی شەممە 7-1-2023، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی 2022ی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێری راگەیاند. بە گوێرەی ئامارەکە، لە هەولێر حەوت هەزار و 678 تاوانی جۆراوجۆر تۆمارکراون کە شەش هەزار و 894 تاوانیان بەشێوەی ئاشکرا کراون و تۆمەتباران بەپێی یاسا دراونەتە دادگە.
له باره‌ی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرایكرد، "له ساڵی رابردودا 88 كه‌س به تۆمه‌تی كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و بازرگانیكردن ده‌ستبه‌سه‌ركراون، 398 كه‌سیش به‌تۆمه‌تی ئاژاوه‌گێڕی و 976 كه‌سیش به‌تۆمه‌تی سواڵكردن ده‌ستگیركراون.
بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، پار نۆ هەزار و 446 تۆمەتبار بە دزی، کوشتن، ساختەکاری، مادە هۆشبەرەکان، تەقەکردن، رێگریکردن و تاوانی دیکە دەستگیرکراون، جگە لەوەی تۆمەتبار هەبووە چەندین ساڵ واتا ساڵانی پێشوو فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەڵام دەستگیرنەکرابوون و هێزەکانی پۆلیسی هەولێر توانیویانە دەستگیریان بکەن.
لەبارەی تاوانەکانی خۆکوشتن لە سنووری هەولێر و دەوروبەری 77 کەیس تۆمارکراوە و بەشێوەی ئاشکرابوون، هاوکات 60 رووداوی تەقەکردن تۆمارکراون کە 54یان ئاشکرا کراون و تەقەکاران دەستگیرکراون و دراونەتە دادگە.
