پۆلیسی دارستانی سلێمانی: ساڵی رابردوو زیاتر لە 5000 هەزار دار بڕاونەتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، له‌رێگه‌ی مه‌فره‌زه‌كانیانه‌وه به‌رده‌وامن له به‌گژداچونه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ژینگه و ئاژه‌ڵ و باڵنده كێوییه‌كانی سنوره‌كه تێكبده‌ن و ته‌نها له ساڵی رابردودا 683 سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی یاسا كراونه‌ته‌وه به‌شێكی دیكه‌شیان ده‌ستگیركراون.
رۆژی یەکشەممە، 8-1-2023، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماری چالاکییەکانی لە ساڵی 2022دا خستەڕوو، ئاشکرایکرد، بەهۆی سەرپێچییەکانەوە 683 کەسیان دەستگیرکردووە، کە بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
99 کەس بەهۆی راوی باڵندەی کێوی
29 کەس بەهۆی راوکردنی ئاژەڵی کێوی
119 کەس بەهۆی زێدەڕۆیی
55 کەس بەهۆی راوی ماسی
47 کەس بەهۆی خەڵووزکردن
208 کەس بەهۆی بیرلێدان
110 کەس بەهۆی داربڕین
16 کەس بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمه‌كانیان هه‌وڵی ته‌واوی خۆیانیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌و راوچیانه بكه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی راوی ئاژه‌ڵ و باڵنده كێوییه‌كانیان كردوه و مه‌فره‌زه‌كانمان توانیویانه، 72 باڵنده‌ی كێوی، ئازادبكه‌ن كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت، هه‌روه‌ها 176 باڵنده راوكراون، 11 ئاژه‌ڵی كێوی جۆراوجۆر ئازادكراون، چوار ئاژه‌ڵی دیكه‌ی كێویش راوكراون، هه‌روه‌ها هه‌شت ته‌ڵه‌ی راو پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه و 47 داوی ئاژه‌ڵان و 34 قه‌فه‌ز و 28 لایت و بلاجكتۆر و 6 میمۆری سپیكه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاشکراشی کردووە، کە ساڵی رابردوو دەستیان بەسەر چەندین ئامێری جۆراوجۆری راوکردن، داربڕین و بیرلێداندا گرتووە، کە بەم جۆرە بووە:
"زیاتر له 600 ماسی قه‌باره جیاواز راوكراون، دو كه‌ڵه‌ك، 13 شه‌داو، 454 تۆڕی نایاسایی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، هه‌روه‌ها، نۆ به‌له‌می جۆراوجۆر، پێنج چولاپ و 15 مۆلیده و 134 ئامێری بیرلێدان، 24 بۆری سیاج و 33 بۆری ناو بیر له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانمانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه".
له‌سه‌ر به‌شێك له‌و زیانانه‌ی به ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یه‌ندراوه، ئاشكرایكردوه، "زیاتر له پێنج هه‌زار دارودره‌خت به قه‌باره و ته‌مه‌ن جیاواز بڕاونه‌ته‌وه و زیاتر له هه‌زار فه‌رده‌خه‌ڵوز ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و 65 كوره‌ی خه‌ڵوزی نایاساییش تێكدراون، هه‌روه‌ها هه‌زار و 500 دۆنم زه‌وی به‌هۆی ئاگر و سوتانی پوش‌و په‌ڵاشه‌وه سوتاون".
