هەدەپە: دەرگای گفتوگۆمان بۆ ئۆپۆزسیۆن کراویە

نزیکەی 29 ملیۆن دۆلار هاوکاریی هەدەپە رادەگیرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هەدەپە دوای راگرتنی ئەژمارە بانکییەکانی کەمپینی هاوکاریی دارایی رادەگەیەنێت و ئاشکرای دەکات دوای دیاریکردنی کاندەدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری لە تورکیا ئامادەن دانوستان لەگەڵ کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن بکەن.

مەدحەد سانجار هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، پارتەکەی ئەوان کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە تورکیا دیاریی دەکەن بەڵام ئەوە بەو واتایە نییە کە دەرگای دانوستانیان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە داخەن.

هاوسەرۆکی هەدەپە ئاماژەی بەوە کرد کە دوای دەستنیشانکردنی کاندیدەکەیان ئەگەر کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا داوا بکات ئەوا ئەوان ئامادەن دانوستان بکەن لە پێناو پشتیوانیکردن یا نەکردنی کاندیی ئۆپۆزسیون لە هەڵبژاردنەکاندا.

مەدحەد سانجار جەختی کردەوە، ئەگەر هەمو لایەنکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ئێرادەیەکی هاوبەشیان هەبێت ، دەتوانن لە هەڵبژاردنەکانی پەلەمان و سەرۆک کۆماریی دا بەرامبەر دەسەڵات سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

لە لایەکی دیکەوەهەدەپە بەهۆی بڕینی هاوکارییە داراییەکانی لە لایەن گەنجینەی تورکیا کەمپینی هاوکاریی و پشتیوانیی بۆ پارتەکەی رادەگەیەنێت.

دوای ئەوەی دادگای دەستوری تورکیا بڕیاریدا ئەژمارە بانکییەکانی هەدەپە رابگرێت، ئەو پارتە لە ئێستادا ئامادەکاریی دەکات بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی.

سایتی گازەتەدوڤار بلاوی کردوەتەوە؛ ئەگەر راگرتنی ئەژمارە بانکییەکانی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە نەبوایە ئەو پارتە تا 10ی ئەم مانگە نزیکەی نۆ ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری وەردەگرت و بە گشتی لە ئەمساڵدا نزیکەی 29 ملیۆن دۆلار دەدرایە هەدەپە.

سەرچاوەکە ئاشکرای کرد هەدەپە بریارە تانە لە دادگای دەستوریی تورکیا بدات و هاوکات ئامادەکاریی دەکات بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی.

ئەوەش لە کاتێکدا بەرپرسانی هەدەپە جەختیان کردوەتە هەدەپە و پارتەکانی کوردی پێش ئەو بە بەردەوامی لە هەرڵبژاردنەکاندا پشتیان بە هاوکاریی گەنجان و پشتیوانیی گەل بەستوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار