یەپەگە ناسنامەی پێنج شەهیدی ئاشکرا کرد کە شەهیدێک خەڵکی شاری هەڵەبجەیە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

یەپەگە ناسنامەی ٥ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە کاتی جیاوازدا لە شۆڕشێ رۆژئاوادا شەهید بوون کە شەهیدێک بە ناوی ئاگر هەلەبجە (مەحەمەد مەهدی) خەڵکی هەلەبجەیە.

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە راگەیەندراوێکدا شەهیدبوونی پێنج شەڕڤانیی راگەیاندن. هەگەپە رایگەیاند، : هاوڕێکانمان ئاگر، ئامانج، سمکۆ، سەرهەڵدان و تۆڵهەڵدان لەدژی داگیرکەری لە رۆژئاوای کوردستان شەڕیان کرد و بە خۆڕاگری شەهید بوون.

هەپەگە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و خەڵکی کوردستان دەکات و دەڵێت، خاوەنداری لە میراسی شەهیداکانیان دەکەن و دەکەنە سەرکەوتنی هەمیشەیی. شەڕڤانێکی یەپەگە، ناوی ئاگر هەلەبجە (محەمەد مەهدی)ـە کە لە ساڵی ٢٠١٧دا چووەتە رۆژئاوای کوردستان و بەشداری لە شەڕی عەڤریندار کردووە و لە ٣ی ئازادی ٢٠١٩دا لە ناوچەی راجۆی عەفرین شەهید بووە.

ناسنامەی شەهیدانی یەپەگە بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئاگر هەلەبجە ناو و پاشناو: محەمەد مەهدی ناوی دایک و باوک: ئەلوان و مەهدی شوێن و کاتی شهەیدبوون: ٣ی ئازاری ٢٠١٨ *

ناسناو: ئارمانج کەربۆران ناو و پاشناو: عەبدولرەحیم ئاکای ناوی دایک و باوک: حەلیمە و ئەمین شوێنو مێژووی شەهیدبوون: ٢٥ شوباتی ٢٠١٩ *

ناسناو: سەرهەڵدان ساسۆن ناو و پاشناو: ئادەم ئیرەم ناوی دایک و باوک: زینەت و یاسین شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ *

ناسناو: سمکۆ شکاکی ناو و پاشناو: خەلیل بیلەن ناوی دایک و باوک: ئالیە و موراد شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠١٩ *

ناسناو: تۆڵهەڵدان دەروێش ناو و پاشناو: فورکان سەزگین ناوی دایک و باوک: حەلیمە و رەمەزان شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠١٩

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار