مەزڵوم عەبدی: دەبێت رێککەوتنی 10ـی ئازار بناغەی سوریای نوێ بێت
5 كاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە وتەیەكدا بە بۆنەی یادی (١٠) ساڵەی دامەزراندنی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، جەختى کردەوە کە دەبێت رێککەوتنی ١٠ی ئازار بناغەی سوریای نوێ بێت.
هەروەها وتیشى: ئێمە وەک هێزەکانی سوریای دیموكرات و هێزە سەربازییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سووریا، پابەندین بە رێککەوتنی ١٠ی ئازار.
بەشێکى دیکەى پەیامەکە..
ــ کێشەکانمان لە سوریا لەچەند رۆژێکی كەمدا چارەسەر نابن.
ــ وڵاتانی دراوسێ وەک جاران دوژمنایەتیمان ناکەن و گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.
ــ کارکردن لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە حەسەکە، دێرزور و رەقە بەردەوامە، پێویستە ئەم شارانە بە پێی پرەنسیپی نا ناوەندی خۆیان بەڕێوەببەن.
ــ ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رۆڵێکی گرنگی هەیە لە سوریای نوێدا، بەو پێیەی چەتری سیاسی هێزەکانی سوریای دیموكراتە.
ــ زۆر بابەتی تر هەیە کە کاری لەسەر دەکرێت، چ لە ڕووی ئیداری و چ لە ڕووی دیکەوە.
