نیوەی زێڕی ئێران لە کانێکی رۆژهەڵات بەرهەم دەهێنرێت

رۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترین کانی زێڕ و ئاسنی تێدایە

کانێکی زێڕ لە ناوچەی قوروە سەر بە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان

10 مانگ لەمەوپێش



بەڕێوبەڕێک ئاشکرای دەکات نیوەی زێڕی ئێران لە ناوچەیەکی سەر بە سنە بەرهەم دەهێنرێت و ئەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان دووەم پارێزگایە لە روی یەدەگی زێڕ.

بەختیار خەلیقی، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پیشەسازی و کانزاکان و بازرگانیی پارێزگای کوردستان (سنە) رایگەیاند؛ ئەو پارێزگایە بە یەکەم پارێزگا لە ئێران ئەژمار دەکرێت کە 50% زێڕی وڵاتەکەی تێدا دەردەهێنرێت.

ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەو رێژە زێڕە تەنها لە ناوچەیەکی سەر بە شاری قوروە لە پارێزگای سنە بەرهەم دەهێنرێت کە بە نزیکەی پێنج هەزار کیلۆ زێڕ لە ساڵێکدا دەخەمڵێنرێت.

تەنها لە ناوچەکانی شاری قوروە دوو کانی زێڕ هەیە و بە وتەی بەرپرسان زیاتر لە هەزار و 400 کەس کاری تێدا دەکەن.

بە وتەی خەلیقی لە ئێستادا 356 کان لە ناوچەکانی پارێزگای سنە هەیە کە 18 ماددەی کانزاییان لێ دەردەهێنرێت و بەوەش پێنجەم پارێزگایە کە زیاترین کانی ئاسنی لە ئێران هەیە.

ئەو پارێزگایە جگە لە زێڕ خاوەنی کانزاکنی ئاسن و بەردی گرانبهایە وەک مەنگەنیز، گرانیت و دەرکەوتوە زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵات سەرچاوەی ماددە کانزاییەکانی وەک زێڕ و ئاسنن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار