١٠٠ هەزار دۆلاری ساختە لە ئیلام دەستی بەسەردا دەگیرێت

پۆلیسی ئێران هۆشداریی دەدات لە زۆربونی دۆلاری ساختە

11 مانگ لەمەوپێش



پۆلیسی ئێران رایگەیاند دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرتوە کە دۆلاری ساختەی تێدابوە و کەسێکیش وەک تۆمەتبار دەستگیر کراوە.

پۆلیسی ئێران لە پارێزگای ئیلام بڵاوی کردەوە ؛ لە بازگەیەکی سیمڕە-ی شاری هلێران سەر بە پارێزگاکە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیراوە کە 100 هەزار دۆلاری ساختەی تێدابوە.

جەمال سەلمانی، بەڕێوبەری پۆلیسی ئێران لە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەی بەوە کردوە دۆلارەکان دراوی 100 دۆلاری ساختە بون و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش وەک تۆمەتبار دەستگیر کراوە.

بە وتەی ئەو بەهای ئەو بڕە لە دۆلارە ساختەیە بە تمەن دەگاتە 48 ملیارد تمەن و پەڕاوی یاسایی بۆ تۆمەتباری ئەو دۆلار ساختانە کراوەتەوە.

پۆلیس هۆشداریی داوە کە خەڵک بۆ کڕێن و دابینکردنی دۆلار تەنها رو لە شوێن و نوسینگە فەرمییەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بکەن چونکە دیاردەی ساختەکردنی دۆلار لە ئێران زیادی کردوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار