ئەمساڵ دانەوێڵەی ئیلام 40 هەزار تۆن زیاد دەکات

بەرهەمی دانەوێڵەی ئیلام دەگاتە زیاتر لە 140 هەزار تۆن

7 مانگ لەمەوپێش



 زۆربونی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ بەرهەمی دانەوێڵەی لە ئیلام زیاد کردوە و کشتوکاڵی پارێزگاش رایدەگەیەنێت کشتوکاڵ لە زەوییە دێمییەکان زۆر بوە.

بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوی کردەوە؛ زیاتر لە 140 هەزار تۆن گەنم و جۆ و دانەوێڵە لەو پارێزگایە دوراوەتەوە کە بەراورد بە ساڵی رابردو نزیکەی 40 هەزار تۆن زیادی کردوە.

ئاماژەی بەوە کردوە؛ ساڵی رابرد نزیکەی 105 هەزار تۆن دانەوێڵە لە ئیلام دوراوەتەوە کە بەهۆی زۆربونی بارانبارینی ئەمساڵ بەرهەمی گەنمیش لە زەوییە دێمەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە.

بە پێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵ زیاتر لە 12 هەزار جوتیار لە 12 شارۆچکە و 500 گوندی ئیلام سەرقاڵی کشتوکاڵن.

ساڵی رابردو کشتوکاڵ لە 320 هەزار دۆنم زەوی دێم کراوە و ئەمساڵ ئەو بڕە بۆ 400 هەزار دۆنم زیادی کردوە و گونجاوبونی رێژەی بارانبارین هۆکاری سەرەکی زیادکردنی گەنم بوە لە پارێزگای ئیلام.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار