هەدەپە کۆنگرەی نائاسایی دەبەستێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بڕیارە ئەمڕۆ کۆنگرەی نائاسایی خۆی بکات و هاوسەرۆکی نوێ هەڵبژێرێت، ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتیش بۆ نیوە کەم بکاتەوە. 

کۆنگرەکە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەرێوەدەچیت و شەشەم کۆنگرەی پارتی دیموکراتی گەلان -هەدەپەیە و هەریەکە لە سوڵتان ئۆجان، ئەندامی دەستەی کارگێری حیزبەکە و جاهید کرکازاک ئەندامی دەستەی کارگێڕی پارتی چەپی سەوز و پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندیدن بۆ هاوسەرۆکی نوێی هەدەپە.

وەکو بەرپرسانی هەدەپە باسیان کردوە: لە کۆنگرەکەدا ژمارەی ئەندامەکانی ئەنجومەنەکەیان لە 100 کەسەوە بۆ 50 کەس کەم دەکرێتەوە، لەهەمان کاتدا ئەرک و کارەکانی هەدەپە رادەستی پارتی چەپی سەوز دەکرێت و ئەگەری هەیە لە دوو مانگی داهاتودا، ئەو پارتەش کۆنگرەی خۆیان ساز بکەن.

رۆژی 7ـی ئابی 2023، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی هەدەپە بە سەرۆکایەتیی میتحەت سانجار و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی پارتەکە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا رۆژی 27ـی مانگ کۆنگرەی نائاسایی بکەنو هەدەپە لەبەر ترسی داخستنی لەلایەن دادگای کۆماری تورکیاوە، بریاری داوە کارەکانی خۆی رادەستی پارتی چەپی سەوز بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار