نێچیرڤان بارزانی: کێشە و تەحەدای جددی لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەری هەیە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی هەرێم لە رێوەڕەسمی دەرچوونی 60 کەس لە خولی پەیمانگەی دادوەراندا لە وتارێکدا وتی،" ناڵێین هیچ کێشە و گوشارێکی سیاسی لەبەردەم سەربەخۆیی دادوەرییدا نییە و کار بۆ چاککردنی دەکەین."

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە وتارێکدا لە مەراسیمی رێوڕەسمی خولی چوارەمی پەیمانگەی دادوەری رایگەیاند، "بۆ ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ربه‌خۆیی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ و سه‌روه‌ری‌ یاسا كۆڵه‌كه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ حوكمڕانییه‌كی‌ دروست و سه‌ركه‌وتووه‌ له‌ وڵاتدا".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "یاسا ده‌سه‌ڵاتی به‌ دادوه‌ر داوه‌ كه‌ ئازادبێت، ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و دادوه‌رانه‌ كه‌ سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بپارێزن و ئه‌ركی دادوه‌ره‌ كه‌ قبوڵی نه‌كات و رازی نه‌بێت هیچكات كه‌س و لایه‌نێك هیچ شتێك به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنێت"

سەرۆکی هەرێم لە وتارەکەیدا بە دادوەرانی وت،"بونە دادوەر ئەرکێکی سەخت و بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە بەرامبەر بە خودا، ویژدان، کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی، ئێوە راستەوخۆ کارتان لەگەڵ داوا و مافی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و بەرژەوەندیی گشتیدایە و پارێزەری مافەکانیانن هاوکات  بۆ ئەوەی هاوڵاتی متمانەی بە دەسەڵاتی دادوەری و دادگە هەبێت، دەبێت دڵنیابێت لەوەی مافەکانی دەپارێزرێن، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری یاسا و دادپەروەری جێبەجێ بکات، بۆ ئەوەی بەڕاستی جێگەی متمانە و پارێزەری مافی هەموان بێت".

سەبارەت بە ڕەوشی دادوەر و سەروەری یاسا لە هەرێم نێچیرڤان بارزانی وتی،" بێگومان نەماوتوە و ناڵێین لە هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەک لەبەردەم سەربەخۆیی دادوەری و سەروەری یاسادا نییە؛ ناڵێین هەمو شتێکی دەسەڵاتی دادوەری دروستە و لەژێر هیچ گوشارێکی سیاسییدا نییە و کێشە و تەحەدای جددی لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەری هەیە کە پێویستی بە چاککردنەوە و چاکسازییە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار