وهزارهتى دارایی لهبارهى موووچهوه ڕونكردنهوهیهكى بڵاوكردهوه

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی ھەرێم رونکردنەوەیەکی لەبارەی رەتکردنەوەی وەرگرتنی پارە لە بەغداد بۆ موچە بڵاوکردەوە و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاگادار نەکراونەتەوە لەبوونی پێشنیارێکی لەو جۆرە تا رەتکرابێتەوە.
وەزارەتی دارایی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاگادار نەکراونەتەوە لەبوونی پێشنیارێکی لەو جۆرە تا رەتکرابێتەوە و پابەندی خۆیان بەجێبەجێکردنی سەرجەم ماددە و بڕگەکانی یاسای گشتی بودجە دوپاتدەکەنەوە.
وەزارەتی دارایی ھەرێم ئاشکراشیکرد، ھەرکات بڕیاری ناردنی ھەر بڕە پارەیەک درا بەرەسمی ڕایدەگەیەنین.
وەزارەتی دارایی چوار خاڵی خستووەتەڕوو، دەقەکەی:
1- ئێمە لە وەزارەتی دارایی بەرپرس نین لە هیچ زانیاری و لێدوانێک بەناوی سەرچاوەی نادیار بڵاوبکرێتەوە، هەر لێدوان و زانیارییەک لەپەیجی فەرمیی خۆمان بڵاونەکرێتەوە جێی متمانە و باوەڕ نییە.
2- بە هیچ جۆرێک لەلایەن تیمی تەکنیکیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە ئاگادار نەکراوینەتەوە لە بوونی پێشنیارێکی لەو جۆرە تا رەتکرابێتەوە.
3- وەکو وەزارەتی دارایی پابەندیی خۆمان بە جێبەجێکردنی سەرجەم مادە و بڕگەکانی یاسای گشتیی بودجەی عێراق دووپات دەکەینەوە و هیوادارین حکومەتی عێراقیش یاساکە وەکو خۆی جێبەجێ بکات.
4- هەرکات بڕیاری ناردنی هەر بڕە پارەیەک لە عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان درا و خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتمان، بە شێوەیەکی فەرمی رایدەگەیێنین وەکو چۆن پێشتر رامانگەیاندووە.

